“ناتوانم پێبکەنم”.. جەستن بیبەر تووشی نیوە ئیفلیجیی ڕووخسار بووە

 

گۆرانیبێژی پۆپی کەنەدی جەستن بیبەر ئاشکرایکرد، پزیشکەکانی پێیانڕاگەیاندووە تووشی جۆرێک ڤایرۆس بووە کە هۆکارە بۆ ئیفلیج بوونی نیوەیی لە ڕووخساریدا.

لە پارچە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام بڵاویکردەوە جەستن بیبەر دەڵێت، “تووشی نیوە ئیفلیجبوونی ڕووخسار بووم، ناتوانم بەشێکی ڕووخسارم بجوڵێنم و کۆنترۆڵی بکەم”.

 

لەو پارچە ڤیدیۆیەدا ئاماژە بۆ دەم، چاو، گوێی دەکات و دەڵێت، “ناتوانم پێبکەنم، ناتوانم لایەکی دەمم بجوڵێنم جوڵەی چاوێکم لەژێر کۆنترۆڵدا نییە و گوێیەکم نابیستێت، یەکێک لە لایەکانی ڕووخسارم بەتەواوی ئیفلیج بووە”.

ئەو گۆرانیبێژە هەوادارەکانی ئاگاداردەکاتەوە کە سەرجەم ئاهەنگ و کۆنسێرتەکانی لەم ماوەیەدا ڕاگرتووە و سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەرە بۆ نەخۆشییەکەی و ڕایگەیاندووە، “دەگەڕێمەوە دۆخی پێشووم، بەڵام نازانم چەند کاتم پێویستە بۆ ئەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share