لە ساڵی رابردوودا 26 ملیۆن جانتای گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا زیانیان پێگەیشتووە

لە سەرتاسەری جیهاندا زیانگەیاندن بە جانتاکان لە کاتی گواستنەوەیاندا لە فڕۆکەخانەکاندا لە ساڵی 2022دا نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە، 26 ملیۆن پارچە جانتا ونبوون یان زیانیان پێگەیشتووە.

راپۆرتی ساڵانەی کۆمپانیای “سیتا” ئاشکرایکردووە کە “ڕێژەی جانتای هەڵە مامەڵە لەگەڵداکراو لە ساڵی رابردوودا گەیشتە 7.6 جانتا بۆ هەر هەزار سەرنشینێک، بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی دوو هێندە کە ساڵی رابردووتر 4.35 جانتا بووە بۆ هەر هەزار کەسێک.

دەیڤید لاڤۆرێل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای SITA وتی، زیادبوونی ونبوون و زیانگەیشتن بە جانتای گەشتیاران لە ساڵی رابردوودا بۆ بەردەوام زیادبوونی گەشتەکان دەگەڕێتەوە بەراورد بە ساڵانی پێشخۆی بەرێژەی %42.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە دزەپێکراوەکانی ڕۆژی هاوسەرگیریی کچەکەی ترەمپ لەگەڵ ماڵی زاوا عەرەبەکەدا بڵاودەبێتەوە

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی تیڤانی ترەمپ کچەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاوینەهەوارەکەی باوکی لە فلۆریدا…
Total
0
Share