تەرمی تازەلاوێك لە دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە

ساتی دەرهێنانەوەی تەرمەكە

لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە تەرمی تازەلاوێك لە ئاوی دەربەندی ڕانیە دۆزرایەوە كە پێشتر بەمەبەستی مەلەكردن ڕووی لێكردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لەلایەن تیمی غەواسی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە تەرمی تازەلاوێك لە دەربەندی ڕانیە دەرهێندرایەوە، كە لەگەڵ براكانیدا بەمەبەستی مەلەكردن ڕووی لە دەربەندەكە كردبووە.

قوربانییەكە ناوی (ئ.ح.م.) لەدایكبوونی ساڵی (2009)یە و دانیشتووی ڕانیەیە، وەك ئەوەی بەرگریی شارستانی ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هەوڵ بۆ ڕێگری لە هێرشی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان دەدات

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی پەكەكە باس لە ئەگەری ڕوودانی شەڕ لەگەڵ پارتی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین لە هەرێم دەستیپێکرد

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و ئاستی بینینی کەم کردووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و…
Total
0
Share