بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ زانکۆی سلێمانی: بە ئاستە بەرزەکەتان سەری ئێمەتان بەرزکردووەتەوە

لە پەیامێکی پیرۆزباییدا کە ئاڕاستەی زانکۆی سلێمانی کرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەڵێنتان پێدەدەم وەک هەمیشە لەگەڵتانبم بۆ پێشخستنی زانکۆکە، چونکە ئێوە بە ئاستە بەرزەکەتان سەری ئێمەتان بەرزکردووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی زانکۆی سلێمانی کرد کە تێیدا هاتووە، “لە دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرۆک، مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویستی زانکۆی سلێمانی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق”.

هەر لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم دەستکەوتە گرنگە زانستییە کە بۆ جاری دووەمە زانکۆی دایک بەدەستیدەهێنێت مایەی خۆشحاڵیی هەموو لایەکمانە و شانازییەکی دیکەیە بۆ سلێمانی”.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە، “بەڵێنتان پێدەدەم وەک هەمیشە لەگەڵتانبم بۆ پێشخستنی زانکۆی سلێمانی، چونکە ئێوە بە ئاستە بەرزەکەتان سەری ئێمەتان بەرزکردووەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزارییەكی نوێ.. لەڕێگای كامێرای مۆبایلەكەتەوە ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكە بە كوردی

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە (گووگڵ کراودسۆرس) ڕایدەگەیەنێت، لەمەودوا لەڕێگەی مۆبایلەكانتانەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ ئینگلیزی بكەن بە كوردی. بۆكان جاف…
زیاتر ببینە

ڕێكارەكانی كەمكردنەوەی زیانەكانی وشكەساڵی لە هەرێم دەستیان پێكردووە

بەهۆی كەمی بارانبارینەوە لە ئەمساڵدا، بەنداوە گەورەكانی هەرێم كەمترین ئاویان گلداوەتەوە، بەڕێوبەری بەنداوەكانی هەرێمیش دەڵێت، بارودۆخەكە خراپە و…
Total
0
Share