حەوت مانگە مووچەی زیاتر لە 3 هەزار و 500 پێشمەرگە دابەشنەكراوە

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیوای 20ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە مەشقیان پێكراوە كە بڕیار بوو لەگەڵ لیوایەكی وەزارەتی بەرگریی عێراق تێكەڵبكرێن تائێستا مووچەیان پێنەدراوە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووەتەوە. لیوای 20ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە مەشقیانپێكراوە و بڕیاربوو لەگەڵ لیوای 66ی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق تێكەڵبكرێن، بەڵام ئەوە حەوت مانگە تا ئێستا هیچ مووچەیەكیان پێنەدراوەو لەكاتێكدا حكومەتی عێراق مووچەی لیوای 66ی لەكاتی خۆیدا دابەشكردووە.
ئاشكرایكرد، بە لیواكەی هەرێمی كوردستانیان ڕاگەیاندووە، ئێمە ناتوانین مووچەی ئێوە بدەین چونكە حكومەتی نوێی عێراق پێكنەهێندراوە و ڕێكارەكانیش تەواو نەبوون و پێویستە حكومەتی هەرێم مووچەتان پێبدات.
ئەو پەرلەمانتارە دەشلێت، ” حكومەتە شەق و شڕەكەی هەرێميش پێیڕاگەیاندوون، مافتان لای ئێمە نییە، بەڵكو لای حكومەتی عێراقییە،ئەوە حەوت مانگە ئەم دەست و ئەو دەستیان پێدەكەن”.
بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر نامەی دەستلەكاركێشانەوەیان واژوو كرد

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارینی سووك بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین دەبێت. لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

مەزڵوم كۆبانێ: هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن

“هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن” مەزڵوم كۆبانێ رایدەگەیەنێت، “ئێمە…
Total
0
Share