ئەنجومەنی دادوەریی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر هەولێر دەكات

ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا هێرشەكەی سەر شاری هەولێر سەركۆنە دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكە تێیدا هاتووە، “لەكاتێكدا بە توندی سەركۆنەی ئەو پەلامارە ترسنۆكانە دەكەین، لە هەمانكاتدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵی دەكەین ڕێگە لەو هەوڵە ترسنۆكانە بگرن و بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارانە دەستگیر و بە سزای عادیلانەی خۆیان‌ بگەیەنن“.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، بە ئامانج گرتنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و هاوڵاتییانی سڤیل سوود بە هیچ لایەك ناگەیەنێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، داواش لە هاوپەیمانان و كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكەین هەڵوێستیان لەسەر ئەو دەستدرێژییانە هەبێت كە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و سنوورێكیان بۆ دابنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە پشكی هەرێم بە رێژەی 12.67% رەوانەدەكرێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە چارەسەری بنەڕەتییە بۆ كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم…
Total
0
Share