چین وێستگەیەكی ئاسمانی بۆ گۆڕینی وزەی خۆر بۆ كارەبا دادەمەزرێنێت

چین پلانێكی خۆی بۆ هەڵدانی وێستگەیەكی ئاسمانی بۆ گۆڕینی وزەی خۆر بۆ وزەی كارەبا و ناردنەوەی بۆ زەوی ڕادەگەیەنێت، لە پڕۆژەیەكدا كە بڕیارە لە ساڵی 2028دا دەستپێبكات.

پڕۆژەكە بەكارهێنانی گواستنەوەی وزەی لاسلكی لە بۆشایی ئاسمانەوە بۆ زەوی لە بەرزیی 400 كیلۆمەتر لەخۆدەگرێت، بەمەش چین ئەو پڕۆژەیە دەهێنێتەدی كە بۆ یەكەمجار ئاژانسی ناسا بەر لە دوو دەیە خستیەڕوو و تائێستا نەیهێناوەتەدی.

حكومەتی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیاش پڕۆژەیەكی سەربەخۆی هاوشێوەی هەیە بە بەهای 16 ملیار پاوەن تا ساڵی 2035.

گۆڤاری زانست و تەكنەلۆجیای بۆشایی ئاسمانی چینی توێژینەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا پلانە نوێیەكەی چین دەخاتەڕوو، توێژەران دەڵێن مانگی دەستكرد “وزەی خۆر دەگۆڕن بۆ شەپۆلی ورد یان لەیزەر و تەواوی وزەكە ئاراستەی ئامانجی جیاواز دەكەن، لەوانەش وێستگەی جێگیر لەسەر زەوی یان مانگە دەستكردە جوڵاوەكان”.

باوەڕوایە لەڕێی بەكارهێنانی شەپۆلی ورد، تیمی زانستی دەتوانێت بڕی وزەی لەدەستچوو لەكاتی تێپەڕبوونی بە بەرگەهەوادا كەمبكاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكان لە پەككین-ەوە، تەنها بە كارپێكردنی كۆمەڵەی وزەی خۆری بۆشایی ئاسمان بەشێوەیەكی تەواوەتی تا ساڵی 2050، دەتوانرێت تەزووی كارەبا بەقەد وێستگەیەكی وزەی ئەتۆمی ڕەوانە بكرێت.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا شەش كەس مردن و برینداربوون

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: حەلبووسی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share