لاپۆرتا: كاتێك بوومە سەرۆك پارەی كارمەندەكانمان پێنەبوو

خوان لاپۆرتا سەرۆكی بەرشلۆنە لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لە سەرەتاكانی بەهێزكردنەوەی یانەكەی كرد و چۆنیەتی خۆ ڕزگاربونی لە دۆخی خراپی دارایی ئاشكراكرد.

لاپۆرتا دەڵێت سەرەتا كە هاتوم بوم بە سەرۆكی بەرشلۆنە پارەی كارمەندەكانمان نەبوە بیدەین.

وتیشی: “ئەگەر چەند گرێبەستێكی كۆمپانیا گەورەكان بكەین خۆمان لە دۆخی خراپی دارایی رزگاردەكەین.”

پوختەی قسەكانی لاپۆرتا

/ كاتێك بووم بە سەرۆكی بەرشلۆنە لە حاڵەتی مردندا بوون

/ ئێستا چوینەتە ژێر چاودێری چڕی پزیشكییەوە

/ بەو كارەی كردومانە لە ڕابردوودا خۆمان لە مردن ڕزگاركردووە

/ ئەگەر بتوانیت ئەو گرێبەستانە بكەین كە دیاریمان كردووە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی دیاریكراودا، ئەتوانین بچینە قۆناغێكی تری گەشەكردنەوە

/ من دڵنیام دەتوانین لە ڕووی داراییەوە دۆخی یانەكە بگۆڕین

/ كاتێك هاتمە بەرشلۆنە پارەی موچەی كارمەندەكانمان نەبوو نەك یاریزان

/ دەمانەوێت یانەیەك دروستبكەین كە بتوانێت ڕكابەری گەورەكان بكات

/ پارەیەكی تەواومان لەبەردەستە بۆ ئەوەی تیپێكی تۆكمە دروستبكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بارسا و یوڤی گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و گه‌وره‌کانی دیکه‌ش براوه‌ی گه‌ڕی چواره‌م بوون

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی چواره‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ پێکهاته‌ی یه‌ده‌گ هاوشانی…
Total
0
Share