چاڤی بۆ دوو یاریزانی بەرشلۆنە: دەرگا بۆ ئێوە کراوەیە

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز دەرگای ڕۆیشتنی بەڕووی سێرجینیۆ دێست و ڕیکی پوج-دا کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لەدوای شکستی سێرجینیۆ دێست لەڕووبەڕووبوونەوەی کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید، دێست نەیتوانیوە لە پێگەی بەرگریی باڵی راستەوە ئاستێکی باش نیشانبدات، لە مانگی تشرینی دووەمەوە و لەو کاتەوە چاڤی پۆستی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکەی وەرگرتووە، یاریزانە ئەمریکییەکە تەنها 139 خولەک بەشداریکردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، دێست یەکێکە لەو یاریزانانەی چاڤی دەرگای ڕۆیشتنی بەڕوویاندا کردووەتەوە، داوایلێکردوون یانەی نوێ بۆخۆیان بدۆزنەوە، گواستنەوەکانی زستانی 2022یشی بە باشترین کات زانیوە بۆ جێهێشتنی کەتەلۆنیا.

لەلایەکی دیکە، ڕاهێنەری نوێی بارسا ڕیکی پوجی ناوەندکاری لاوی بارسای ئاگادارکردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی پێدری، چانسی یاریکردنی لاوازبووە، بەباشی زانیوە بەشێوازی خواستن پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر، ئەوەش هەمان بڕیارە کە پێشتر کومان لەبارەی بەهرەدارەکەوە داویەتی.

بابەتی پێشتر

نوێنەری شازادەی سعودیە لەگەڵ بەرشلۆنە لەسەرهێڵە

بابەتی دواتر

ئیندۆنیسیا پایتەختەكەی دەگوازێتەوە بۆ دوورگەیەك ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share