وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم: كار لەسەر بە پیشەسازیكردنی بەرهەمی جوتیاران دەکەین

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاندووە، كار لەسەر ئەوە دەكەن كە بەرهەمی جوتیاران بە پیشەسازی بكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی دووەم بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەردانی هەریەك لە عەلی عوسمان، بریكاری وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری پیشەسازی و سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ كاروباری بازرگانی كردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو كۆبوونەوەیەدا، جەختكراوەتەوە لەسەرە ئەوەی كە هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو تەواوكاریی یەكترن بۆ بایەخدان و بە پیشەسازیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ هەنگاونان بەرەو بە پیشەسازیكردنی بەرهەمی جوتیاران گفتوگۆی وردی لەسەر كراوە.

هەروەها گفتوگۆكراوە لەسەر كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت و كارگەكان كراوە بۆ دانانی ڕێژەیەك لەبەكارهێنانی بەرهەمی ناوخۆیی.

 

بابەتی پێشتر

 شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

یەكەمجارە لە 800 ساڵی ڕابردوودا.. جیهان لە چاوەڕوانی 'دیداری فەلەكی'دایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share