دوورکەوتنەوە لەم خۆراکانە لە سەرئێشە ڕزگارتدەکات

شای دێتا پزیشکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، دوورکەوتنەوە لە هەندێک خۆراک دەبێتە هۆی کەمبوونەوە و نەمانی سەرئێشە.

پسپۆڕە ئەمریکییەکە لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پێگەی ” Eat This, Not That” ئاماژەی پێداوە، بۆ ڕزگاربوون لە سەرئێشە، دەبێت دووربکەویتەوە لە خواردنی پەنیر و چۆکلێت، هاوکاتیش زیاتر میوە و سەوزەی تازە بخۆیت، هەروەها خۆت بەدووربگریت لە خواردنە خێراکان و ئەو خۆراکانەی دەستکاریکراون.

پێویستە دووربیت لە ماست و شیرەمەنی، شیرینی و کاری هەویر، چەرەس، زەیتوون، ترشەمەنییەکان، مۆز، ئەڤۆکادۆ، تەماتە، پیاز، گەنمەشامی و سۆسەکانیش.

پزیشکەکە ڕێنماییداوە، پێویستە نوستنت ڕێکبخەیت وەرزشێکی مامناوەند بکەیت و تا دەتوانیت لە ڕووی دەروونییەوە ئارامبیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: دەرمانێکی باوی ئازارشکێن رەنگە یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە بدات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە بە بەردەوامی خواردنی جۆرێک لە دەرمانی ئازارشکێن یارمەتیی کەمکردنەدوەی مەترسیی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە…
Total
0
Share