مانگایەک بە تۆمەتی کوشتن دەستگیردەکرێت

لە ڕووداوێکی سەیردا پۆلیس ڕایگەیاندووە، مانگایەک بە تۆمەتی کوشتنی منداڵێکی 12 ساڵان دەستگیرکراوە.

لە ڕۆژنامەی “دەیلی ستار”ـی بەریتانیدا هاتووە، پۆلیس لە باشووری سۆدان مانگاکە و خاوەنەکەشی دەستگیرکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پالامارەکە هێندە سەخت بووە، هەرزەکارەکە دەستبەجێ گیانی دەرچووە.

ئەلیجا ماپوور گوتەبێژی پۆلیسی باشووری سۆدان گوتوویەتی، “جانەوەرەکە” دەستگیرکراوە و لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی ڕۆمبیک-ە.

چاوەڕواندەکرێت مانگاکە بە تاوانی کوشتن سزابدرێت و حوکمەکەی ساڵێک بێت.

ئەمە یەکەم جار نییە لە سۆدان ئاژەڵان دەستگیربکرێن، مانگێکیش لەمەوپێش مەڕێک تۆمەتبارکرا بە کوشتنی ژنێکی 45 ساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share