ڕاپەڕین.. سێ تۆمەتبار بە حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین  دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە حەوت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان پێبووە و لەناو بوتڵی غازدا شاردوویانەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکان حەوت کیلۆگرام ماددەی جۆری (حەشیش)یان پێبووە، بەنیازبوون لە وڵاتی ئێرانەوە بیهێننە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو سێ تۆمەتبارە ماددە هۆشبەرەکەیان لەژێر بوتڵی غازدا شاردبووەوە.

هەروەها دوو تۆمەتباری دیکە لەلایەن بنکەی ئاسایشی هەڵشۆوە دەستگیرکران، کە 350 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵیان پێبووە، لەناو شاری قەڵادزێش تۆمەتبارێکی دەستگیرکرا کە 50 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵی پێبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی وردەکاریی رووداوەکەی شەقامی پیرەمێرد ئاشکرادەکەن

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارانەی رووبەڕووی مەفرەزەکانی پۆلیس بوونەتەوە، چەندین فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکراون. سەرکەوت…
Total
0
Share