وەزارەتی دارایی: پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە

لە نووسراوەکەدا کە واژووی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە، داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوه ڕێکاری پێویست بگەرنەبەر بۆ ئەژمارکردن و پلەبەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران لە پلە (10) بۆ پلە (1).

بەگوێرەی نووسراوەکە، پلەبەرزکردنەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە 1ی کانوونی دووەمی 2016ەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران پلەبەرزکردنەوەیان ڕاگیرابوو.

نووسراوەکە:
May be an image of text

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە ڕادەستی خاوەن مۆلیدەکان مەکەن

لەبارەی پارەی مۆلیدەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. قائیمقامیەتی سلێمانی، ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە پێشەکیی…
Total
0
Share