ئەمریکا: بەتوندی وەڵامی هەر تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمیی کۆریای باکوور دەدەینەوە

 

وەزارتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی وەڵامی توند و ڕوونی دەبێت بۆ هەر تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی کە کۆریای باکوور ئەنجامی بدات.

وێندی شیرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆریای باشوور و وڵاتانی جیهان بەتوندی وەڵامدانەوەمان بۆ هەوڵی لەوجۆرەی کۆریای باکوور دەبێت.

ئەم لێدوانانەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە کۆریای باشوور ڕایگەیاند، واشنتن و سیئۆل هەشت مووشەکی تاقیکردووەتەوە وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ تاقیکرنەوە و هەڵدانی مووشەکی بالیستی لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ئەمریکا حەوت مووشەک و کۆریای باشوور یەک مووشەکیان تاقیکردەوە، ئەویش بە چەند خولەکێک دوای تاقیکردنەوەکەی کۆریای باکوور بۆ مووشەکە بالیستییەکانی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share