ئەمریکا کوتانی دژی ئاوڵەی مەیمون دەستپێکرد

 

ئیدارەی ئەمریکا هەزار و 200 ژەمە ڤاکسینی بۆ کوتان دژی ئاوڵەی مەیمون دابینکردووە، هەڵمەتەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مەترسیی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکە.

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا نیگەرانیی خۆیان ڕاگەیاندووە لە خێرا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کە پێشتر بەوجۆرە نەبووە، کە ئەوە خێراترین بڵاوبوونەوەیە لەسەر ئاستی جیهان لە مێژووی نەخۆشییەکەدا.

بەرپرسی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکان لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، “بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لەسەرتاسەری جیهان بەو زۆرییە لە مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەدا نەبووە”.

بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا زیاتر لە 700 تووشبووی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون لە جیهاندا تۆمارکراوە و لە 30 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئێستا ئەمریکا خاوەنی دوو جۆر ڤاکسینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون و باشترینیان جۆری “جینۆس”ـە کە ئەو وڵاتە لە ئێستادا ژمارەیەکی کەمی لەبەردەستدایە.

ڤاکسینەکە لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)یەوە ڕەزامەندیی لەسەردراوە و بۆ کەسانی 18 ساڵ بەرەوسەرەوە کاریگەریی هەیە.

بابەتی پێشتر

نوێترین لێدوانی گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی

بابەتی دواتر

ڕودیگێر چ سوودێک بە ڕیاڵ مەدرید دەگەیەنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
Total
0
Share