هاوپەیمانیی فەتح: هەرێم هێڵی سووری بەزاندووە و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكات

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان بەردەوام هێرشدەكاتە لەسەر دادگای فیدراڵی و وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ بەغداد دەكات كە بەهیچ شێوەیەك قبووڵكراو نییە.

سالم عەبادی ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، بەردەوام لە هەرێمی كوردستانەوە هێرشدەكرێـتە سەر دادگاكانی عێراق كە تەواوی هێڵە سوورەكان لەلایەن هەرێمەوە بەزێندراون لەوانەش هێرشكردنە سەر دەستوور و دادگای فیدراڵیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان هەمیشە وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ بەغداد كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیڕەو یاسین: مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو كەلوپەلێك بە قیست بكڕن

پەیڕەو یاسین، كە فەرمانبەرێكی حكومەتی عێراقە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت، “مووچە تەوتین بكرێت مووچەخۆران دەتوانن لە مۆڵەكانەوە هەموو…
Total
0
Share