دوایین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی یەک ئاشکراکرا

ئەندامێکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدی وەزارەتی دارایی عێراق لە وەزارتی دارایی هەرێم دەستبەکاربوون بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بە گوێرەی کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی، ئەمڕۆ وەفدی وەزارەتی دارایی عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، هەر بە گوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت، هەرێم 50%ئ داهاتی فیدڕاڵی بگەڕێنێتەوە کە 25%ی کۆی داهاتی هەرێمە و 80 ملیار دینار دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی وەزارەتى دارایی عێراق لەگەڵ تیمى وەزارەتى دارایی هەرێم کۆبونەوەکانیان دەستپێکردوە و بڕیارە راپۆرتێک لەبارەى خەرجى و داهاتى هەرێم ئامادە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی کەمئەندامانی سلێمانی لەبارەی دەوامی سەنتەرێکی سەربەو بەڕێوەبەرایەتیە هاوڵاتییان و سوودمەندان ئاگاداردەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکدا سەنتەری ئۆتیزمی سەربە…
Total
0
Share