دەسەڵاتدارانی پەكینی پایتەختی چین بڵاویانكردووەتەوە، ئەو ڕێكارانەی بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دوو مانگ لەمەوبەر گیرابووە بەر هەڵدەگیرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 900 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە ئەو ژمارەیە بۆ پەكینی پایتەختی چین زۆر بووە.
دەسەڵاتدارانی چین بڕیاریاندا دەرگای خوێندنگەكان دابخەن و چەند ڕێكارێكی توندی دیكە گیرانەبەر و ئەو كەسانەی تووشی كۆرۆنا بوون كەرەنتین كران و لەمڕۆوە بڕیاردراوە ئەو ڕێكارانە لە چین هەڵبگیرێن.