شۆفێرێك كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆی كرد بەژێرەوە و هەڵات

شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆی كرد بەژێرەوە و بە سەختی برینداریكرد و هەڵات.

فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێكی دەستگیركردووە، كە پێشتر بە ئۆتۆمبێل كارمەندێكی پۆلیسی هاتوچۆی كردبوو بەژێرەوە و هەڵاتبوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی دیوانییە، شۆفێرەكە ئۆتۆمبێلەكەی بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام لێخوڕیوە، كارمەندەكەی هاتوچۆ لە یەكتربڕێكی سەرشەقامدا ئەركی خۆی ڕاپەڕاندووە، بەڵام شۆفێرەكە بە ئۆتۆمبێلەكەی لێیداوە و كردوویەتی بەژێرەوە و هەڵاتووە.

ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیس دەڵێت، دوای ئاگاداركردنەوەیان، مەفرەزەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن دوای ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە و لە گەڕەكێكی دیوانییە شۆفێرەكە دەستگیركراوە و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە و بڕیارە دادگاییبكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە

بابەتی دواتر

پەكین ڕێكارەكانی خۆپارێزیی لە كۆرۆنا هەڵدەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

400 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی كار رەخساندنی 400 هەزار هەلی كاری راگەیاند و وەزیر دەڵێت، “دادەمەزرێندرێن”. ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری…
Total
0
Share