راستە فڕۆكەیەكی عێراقی بە چوار ملیار دۆلارەوە چووەتە توركیا؟

فڕۆكەخانەی بەغداد

دوای ئەوەی پەرلەمانتارێك بڵاویكردەوە فڕۆكەیەكی عێراقی بە چوار ملیار دۆلارەوە چووەتە توركیا، فڕۆكەوانیی مەدەنیی رەتیدەكاتەوە.

دەسەڵاتدارێتیی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق رایگەیاند، ئەوەی لە لێدوانی یەكێك پەرلەمانتاراندا هاتووە دەربارەی فڕینی فڕۆكەیەكی تایبەت لە فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی و بوونی چوار ملیار دۆلار تیایدا بەرەو توركیا، دوورە لە راستییەوە.

دەشڵێت، “فڕۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی میلاكی پێكهاتە حكومییە جیاوازە ئەمنی و مەدەنییەكانی تیایە كە بەدواداچوون و چاودێریی جموجوڵی گەشتیاران و كردەكانی دزەپێكردنی پارە و سامان دەكەن”.

پێشتر عالیە نوسەییف-ی پەرلەمانتار لە تویتێكدا رایگەیاند، فڕۆكەیەكی تایبەت بەغدادی بەرەو توركیا جێهێشتووە و چوار ملیار دۆلاری هەڵگرتووە.

ئەوەشی وت، “كۆمپانیای ئەمنی بە كۆمپانیایەكی ناڕاست گۆڕدراوە كە (بەرپرسێك) و باندەكەی ئەنجامیانداوە، سەرجەم كامێراكانیان داخستووە و خاڵەكانی پشكنینیان جێهێشتووە”.

لە وەڵامی ئەوەشدا فڕۆكەوانیی مەدەنی دەڵێت، ئەو كۆمپانیایەی پەرلەمانتارەكە تۆمەتباریدەكات، دەستبەكارنەبووە لەو ماوەیەی ئاماژەی پێداوە و سەرجەم كامێراكانیش بەشێوەی سروشتی و بەردەوام كاردەكەن و تەواوی رووداوەكانی ناوەوە و دەرەوەی فڕۆكەخانەی تۆماردەكەن.

بەڵێنیشیداوە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر پەرلەمانتارەكە بگرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

پەروەردە بڕیارێكی نوێی لەبارەی مامۆستایانەوە دەركرد.."نووسراو كرا"

بابەتی دواتر

شەپۆلێكی باران روو لە شارەكانی هەرێم دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share