سەرۆک کۆمار: ئاوى رووبارەکانى دیجلە و فورات بە رێژەى 40% کەمکراوەتەوە

سەرۆک کۆمارى عێراق هۆشداریدەدات لە ئەگەرى وشکبوونى زۆنگاوەکان کە لە لیستى یونسکۆدا تۆمارکراون و دەشڵێت، لە دەیەى رابردوودا ئاوى رووبارەکانى دیجلە و فوڕات نزیکەى 40% کەمکراوەتەوە.

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمارى عێراق لە وتارێکدا لە لوتکەى دەلتاى جیهان لە فەرەنسا رایگەیاند، گۆڕانى ئاووهەوا دەبێتەهۆى خێراکردنى بەرزبوونەوەى ئاستى رووى دەریا و پاڵنانى ئاوى سوێر بەرەو ناوەوە و ئەوەش هەڕەشە لەو هاوسەنگییەکە دەکات کە کۆمەڵگاکانمان لە نەوەکانى پێشووەوە پێ جیادەکرایەوە.

وتیشى، “هەڕەشەکانى ئاووهەوا کە ئێستا رووبەڕووى دەبینەوە پێویستى بە کارى نێودەوڵەتیی بەپەلە هەیە”.

وتەکانى سەرۆک کۆمارى عێراق لە لوتکەى دەلتاى جیهان و لە پەراوێزى کۆنگرەى سێیەمى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئۆقیانووسەکاندا بوو کە ئەمڕۆ لە فەرەنسا بەڕێوەچوو.

لەتیف رەشید باسى لەوەشکرد، زۆنگاوەکانى عێراق کە وەک میراتێکى جیهانى لەلایەن رێکخراوى یونسکۆ خراونەتە لیستى شوێنەوارەکانەوە، رووبەڕووى دۆخێکى دژوار دەبنەوە بە گۆڕینى بۆ زەوییەکى وشکى پڕ خوێ.

هۆشداریشیدا لەوەى، عێراق رووبەڕووى کەمبوونەوەیەکى کارەساتبار بە نزیکەى 40%ى ئاوى رووبارەکانى دیجلە و فورات لەماوەى دەیەى رابردوودا بووەتەوە، بەهۆى بونیادنانى بەنداو لەلایەن وڵاتانى سەرچاوە و دەرهێنانى زیاد لە پێویستى ئاو لە دەوروبەرى رووبارەکان.

لوتکەى دەلتاى جیهان بە سەرۆکایەتیی لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمارى عێراق و فام مینە چینە-ى سەرۆک وەزیرانى ڤێتنام و بە ئامادەبوونى ژمارەیەک سەرۆک وڵات و وەفدى بەشداربووى وڵاتان ئەمڕۆ لە شارى نیس-ى فەرەنسى بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: پێش پشووی بەهارە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی ناکرێتەوە

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نو‌ێنەرانی عێراق رایگەیاند، هیچ رێکەوتنێک لەنێوان لایەنە سونییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە…
زیاتر ببینە

عێراق.. 500 هەزار منداڵ لەلایەن مافیاکانی سواڵکردن و بازرگانیپێکردنەوە بەکاردەهێنرێن

لەگەڵ بەردەوامیی ئاڵۆزییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، ڕاپۆرتەکان دەریدەخەن منداڵانی عێراقی ڕووبەڕووی پێشێلکاری دەبنەوە و لە ژینگەیەکی ناتەندروست…
Total
0
Share