میدیای پارتی:‏ هێزمان جووڵاند بۆ ڕێگری لە پێشڕەویی توركیا

یەكەی پاسەوانی سنوور بە ئاڵای كوردستانەوە چوونە سەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا، بۆ ڕێگرییكردن لە سوپای توركیا و ڕاگرتنی جووڵەی چەكدارانی پەكەكە.

ماڵپەڕ و سۆشیال میدیای وشە ئەمڕۆ یەكشەممە بڵاویكردووەتەوە، هێزێكی تۆكمەی لیوای دووی پاسەوانی سنوور جووڵەیان بە ئاراستەی لووتكەی چیای سەرچڵ كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو هێزە لەسەر سنوور جێگیر كراون و ئامانجیشیان دانانی چەند خاڵێكی پاسەوانی سنوورە، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە هاتنی سوپای توركیا بۆ ئەو ناوچانە.

باسیانلەوەشكردووە، ئەو هێزە جگە لە ڕێگریكردن لە هاتنی سوپای توركیا بۆ سنووری عێراق، ئامانجێكی دیكەشیان نەهێشتنی جووڵەی چەكدارانی پارتی كرێكارانە بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى شارەوانیی سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە

سەرۆکى شارەوانى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی ئاشکرایکرد، کاری لیژنەکان…
Total
0
Share