ڕوانگەی سوری: زۆرینەی خەڵکی حەسەکە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە ئاوارەبوون

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، زۆرینەی دانیشتووانی شاری ڕاسینی پارێزگای حەسەکە بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە ئاوارەبوون.

ڕوانگەی سوری ئاماژەی بەوەکردووە، کاروانە سەربازییەکانی تورکیا کە لە 20 بارهەڵگر پێکهاتووە لە دەروازەکانی نێوان سوریا و تورکیاوە بەرەو خاڵەکانی سوپای تورکیا دەڕۆن.

بەپێی سەرچاوەکە دانیشتووانی دەوروبەری حەسەکە بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە کە لەلایەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە پاڵپشتییان لێدەکرێت ماڵەکانیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.

لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاشکرایکرد، دیمەشق بەوردی چاودێریی جوڵە و بڕیارەکانی ئەنقەرە دەکات سەبارەت بە هێرشی نوێ و دورستکردنی ناوچەی  ئارام لەناو خاکی سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هەڕەسەکانی تورکیا بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی وڵاتەکەی ناودەبات و ڕایگەیاندووە، “لێدوانەکانی تورکیا سەبارەت بە دورستکردنی ناوچەی ئاران دژی ڕێککەوتنەکانی ئەستانەیە”.

هەفتەی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی ڕەجەب تەیب ئەرۆغان لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی فلادیمێر پوتین باسی لەوەکردووە، کە دروستکردنی ناوچەی ئارام پێوستییەکی گرنگە.
هەر لەبارەی هێرشی نوێی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی، بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە “چاوەڕێی ڕەزامەندیی هیچ کەسێک ناکەین”، ئەوەش لە وەڵامیدا بۆ هۆشدارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بەو هێرشە.

بابەتی پێشتر

كۆریا مووشەكێكی دیكەی هەڵدا

بابەتی دواتر

موسڵمانانی نەیجیریا كەسێك بەتۆمەتی دەمەقاڵێ لەگەڵ مامۆستایەكی ئاینی دەسوتێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share