ئەمریكا ڕاپۆرتی ئازادیی ئایینییەكانی بۆ ساڵی 2021 بڵاوكردەوە

ئەمریكا ڕاپۆرتی ئازادیی ئایینییەكانی بۆ ساڵی2021 بڵاوكردەوە كە تایبەتە بە عێراق و هەرێمی كوردستان و هۆشداریدەدەن كە تائێستا لە عێراق سنوورداركردنی ئازادیی ئایینی بە بەربڵاوی ماوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانی حەشدی شەعبی و پەكەكە بەردەوام مامەڵەی خراپ لەگەڵ ئێزدییەكان و پێكهاتەكانی دیكە دەكەن و لەگەڵ ئەوەشدا هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردەوام توندوتیژییان بەرامبەر كریستیان و سوننەكان ئەنجامداوە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، بەردەوام ڕێگری هەبووە لە گەڕانەوەی ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان لە سنووری قەزای شەنگال و جگەلەوەش حەشدی شەعبی بە ئاشكرا هەڕەشەی دەركردنیان لە سوننەكان و كریستیانەكان لە ناوچەكانی خۆیان كردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كریستیان و پێكهاتەكانی دیكە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕازینەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ تەنیا پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆمە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، پرسی دانوستانەکانی ئەمڕۆی نێوان ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ، تەنیا پیـ.ـتاندنی یـ.ـۆرانیۆم و…
Total
0
Share