لەكاتی دەستگیركردنیدا دادنووسی پشدەر ڕووبەڕووی هێزەئەمنییەكان دەبێتەوە

لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی دادنووسی پشدەر، ڕووبەڕووی هێزەئەمنییەكان بووەتەوە و دواتر دەستگیركراوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەرین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هێزێكی ئەمنی ئەمڕۆ بەفەرمانی دادوەر ویستوویانە دادنووسی پشدەر دەستگیربكەن، كە لە دەوامی فەرمیدابووە، بەڵام ئەو دادنووسە ئامادەنەبووە خۆی ڕادەستی هێزەئەمنییەكان بكات، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە دواتر دەستگیركراوە، لە ئیستاشدا گواستراوەتەوە بۆ گرتن و گواستنەوەی ڕانیە.

باسی لەوەشكرد، هۆكاری ڕووداوەكە، لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە، زاواکەی سكاڵای یاسایی لەسەر دادنووسەكە تۆماركردووە و بە فەرمانی دادوەر و بەماددەی 423 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە، دواتر بە کەفالەتی 200 هەزار دینار ئازادكراوە، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ بنكەی پۆلیس ئەو دادنووسە ئامادەنەبووە ئەو کەفالەتە لەکاتی خۆیدا ئامادەبکات و ڕاستەوخۆ بێ گوێدانە فەرمانی دادوەر گەڕاوەتەوە فەرمانگەكەی.

بۆیە دادوەر جارێكی دیكە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خالید شوانی: سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكات

وەزیری دادی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی: لە رۆژانی دەنگداندا گەشتە ئاسمانییەکان بەردەوامدەبن

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی گەشتە ئاسمانییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن.…
Total
0
Share