لە هەولێر سێ منداڵ لەسەر شەقام فڕێ دەدرێن

سێ منداڵ لە شاری هەولێر کە باوکیان لە زیندانە و دایکیان بەجێی هێشتوون لەلایەن باپیریانەوە لەسەر شەقام فڕێدەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، سێ منداڵ کە پێکهاتبوون لە دوو کوڕ کە تەمەنیان 9 بۆ 10 ساڵە و یەک کچ کە تەمەنی پێنج مانگە، لە گەڕەکی نوسەرانی شاری هەولێر لەسەر شەقام فڕێدرابوون هێنرانە نوسینگەی منارەی بەڕێوەبەرایەتییمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەسەرپەرشتی لێپرسراوی نوسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و دەرکەوت کە ئەم منداڵانە پێش ماوەیەک باوکیان دەستگیرکراوە و دایکیشیان لەلای باپیری منداڵەکان(باوکی هاوسەرەکەی) بەجێیهێشتوون و ئەمڕۆ باپیریان ئەوانی هێناوە و لەسەرشەقام فڕێی داون”.

ئاشکراشیکرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان پێشکەش بە دادوەری توندوتیژی خێزانی کرا و بڕیاریدا دوو منداڵە کوڕەکان ببرێن بۆ خانەی نەوجەوانانی هەولێر و منداڵە کچە پێنج مانگەکەش ببریت بۆ خانەی چاودێری منداڵان لەناو نەخۆشخانەی لەدایک بوونی هەولێر، لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: فەرماندە ئاکام لەپێناو سەرفرازیی گەلەکەمان گیانی بەختکرد

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، فەرماندە ئاکام لەپێناو سەرفرازیی گەلەکەمان گیانی بەختکرد. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، کاری لیژنەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێلیان رێکخستووەتەوە و لەمەو بەدوا بە شێوازێکی دیکە کاردەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share