ئەرجەنتین بوو بە پاڵەوانی جامی فینالیسیما

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بردەوەو ناسناوی جامی فینالیسیمای بەدەستهێنا.

یارییەكە لە یاریگای وێمبڵی بەڕێوەچوو، هەرسێ یاریزان دی ماریا و لاوتارۆ مارتینێز و دیبالا سێ گۆڵەكەیان كرد.

ئەرجەنتین لەو یارییەدا بە ئاستێكی بەرز و هونەرێكی بەرزەوە دەركەوت و نەیهێشت ئیتاڵیا هیچ مەترسییەك دروستبكات.

ئەرجەنتین 32 یارییە لەسەر یەك شكستی نەهێناوە، 21 یاریی بردۆتەوە و 11 یاریش یەكسان بووە.

18 جار گۆڵەكەی بەخاوینی هێشتۆتەوە لەو 32 یارییەی شكستی نەهێناوە.

مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ جاری دووەم جامە بەدەستهێنراوەكەی بەرزكردەوە.

مێسی لەكاروانی وەرزشیدا 40 ناسناوی هەیە و بۆ ئەوەی ببێتە خاوەنی زۆرترین ناسناو پێویستی بە چوار ناسناوی ترە.

دوای یارییەكە ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری ئیتاڵیا جەختی كردەوە كە ئاستی ئەرجەنتین باشتر بووە و شایستەی بردنەوە بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەشقی جەستەیی.. چوار هۆکار وا دەکەن بەکارهێنانی کێشی سوک لە قورس باشتربێت

ماڵپەڕی (generationiron)ی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی، ڕاپۆرتێک لەبارەی بەکارهێنانی قورسایی لە ڕاهێنانە جەستەییەکان بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات بەکارهێنانی کێشی…
Total
0
Share