بڕواناکەیت چەندە.. تێچووی سیستمی نوێی دژەمووشەکی ئیسرائیل بزانە

نەفتالی بینێت سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، تێچووی سیستمە دژەمووشەکییە نوێیەکەی ئیسرائیل کە بە لیزەر کاردەکات، تەنها دوو دۆلارە.

وڵاتەکە بەنیازە لە ساڵی 2023ـوە ئەم سیستمە بخاتە کارەوە، کە بە بەکارهێنانی لیزەر “مووشەکەکانی دوژمن پووچەڵدەکاتەوە”.

لە ئێستادا ئیسرائیل پشت بە سیستمێکی دژە مووشەک دەبەستێت تێچووەکەی لە نێوان دەیان هەزار تا ملیۆنان دۆلارە.

بەڵام بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سیستمی “ئایرۆن بیم” بە لیزەر کاردەکات و تێچووەکەی لە هەر بەکارهێنانێکدا زۆر کەمترە، بۆیە بینێت لەبارەیەوە گوتوویەتی، “ئەمە ڕێساکانی یارییەکە دەگۆڕێت، تەنها لەبەر ئەوە نا کە ئێمە هێرشدەکەینە سەر دوژمن، بەڵکو لەبەر ئەوەش کە مایەپووچی دەکەین” لەڕووی ئابورییەوە.

بابەتی پێشتر

لێبڕینێكی شاراوە لە مووچە پەیڕەودەكرێت

بابەتی دواتر

لە عێراق دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا بیکڕە و دواتر پارە بدە.. “ئەپڵ” بە خزمەتگوزارییەکی نوێ کڕیاران ڕادەکێشێت

کۆمپانیای “ئەپڵ” لە کۆنفرانسی ساڵانەیدا بۆ پەرەپێدەران ئاشکرایکردووە، لەڕێی خزمەتگوزارییەکی نوێوە بەکارهێنەران دەتوانن بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و دواتر…
Total
0
Share