پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کران

شەوی ڕابردوو پێنج مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کران لە پارێزگای ئەنبار، کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیرکراون.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، پێنج مووشەک لە دەوروبەری بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد کەوتوونەتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی بە بنکەکە نەگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ناوچەی ڕۆژئاوای بنکە سەربازییەکەوە ئەو کەرەستانە دۆزراونەتەوە کە مووشەکەکانیان لێوە ئاراستەکراوە..

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بەبەردەوامی ڕووبەڕووی هێرشی مووشەکی دەبێتەوە، بنکە سەربازییەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدا جێگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

هێزە عێراقییەکان بەرپرسی ئەمنیی داعش لەکاتی داگیرکردنی موسڵدا لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنییەوە دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیە دەستگیردەکات. ئەو کەسەی لەلایەن…
Total
0
Share