ئیسرائیل بۆ هاوڵاتییانی: ئاگاداربن توركیا زۆر مەترسیدارە

لە ترسی هێرشی ئێران، ئیسرائیل هۆشداری دەداتە هاوڵاتییانی نەچنە توركیا.

ترس و هۆشداریدانەكەی ئیسرائیل پەیوەندی بە كوژرانی فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانەوە هەیە كە هەفتەی ڕابردوو لە تاران تیرۆركرا و تاران ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی كردەوەكە تیرۆركرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل دەڵێت، ئێران هەوڵدەدات ئیسرائیلییەكان لە توركیا ئازاربدات و پەلاماریانبدات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، ترس هەیە لەوەی ئیسرائیلییەكان لە توركیا پەلاماربدرێن وەك تۆڵەكردنەوە لە كوژرانی فەرماندەكەی سوپای پاسداران.

ئەو دەزگا ئەمنییەی ئیسرائیل، توركیای بە “زۆر مەترسیدار” بۆ ئیسرائیلییەكان ناوبردووە، بەو پێیەی ڕووگەیەكی سەرەكیی گەشتیارانی ئیسرائیلە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: بەهۆی ئاشکراکردنی ئامارەکانی هەڵاوسان بەرپرسێکی باڵای ئاماری تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

  ڕۆژنامەی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەکانی تورکیاوە ڕایگەیاند، سەرۆکی بەشی نرخی کاڵاکان لە تورکیا دەستی لەکارکێشاوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی…
Total
0
Share