پنتاگۆن بە بەهای نزیکەی ملیارێک دۆلار هێلیکۆپتەر بە سعودیە دەفرۆشێت.
وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا ‘پنتاگۆن’ لەسەر رێککەوتنێکی فرۆشتنی هێلیکۆپتەر بە سعودیە رەزامەندیی دەربڕی.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە پنتاگۆن بەهاکەی نزیکەی ملیارێک دۆلار هێلیکۆپتەر بە سعودیە دەفرۆشێت.
لە سەردانەکەی محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ واشنتن، هەردوو وڵات لە کۆشکی سپیی ئەمریکا رێککەوتننامەیەکی بەرگریی ستراتیجییان واژووکرد.
رێککەوتننامەکە هەوڵەکانی ریاز بۆ پەرەپێدانی سەربازیی و بەرزکردنەوەی ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی بەهێزتر دەکات.