ئاسایشی ڕاپەڕین دەستیگرت بەسەر بڕی یەک تۆن دەرمانی پزیشکی و 170 کیلۆگرام دەرمانی مرۆیی ماوەبەسەرچوودا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر بڕی یەک تۆن دەرمانی پزیشكیی ماوەبەسەرچوو لە كۆگا و نۆرینگە و دەرمانخانەكانەكانی ناوشاری قەڵادزێدا گرتووە.
ئەو بڕە دەرمانە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندی قائیمقامیەتی قەڵادزێوە لەناوبراوە.
هەروەها دەستگیراوە بەسەر بڕی 170 کیلۆگرام دەرمانی مرۆیی ماوەبەسەرچوودا، کە بە قاچاغ لە وڵاتی ئێرانەوە و لەڕێگەی دەروازەی کیلێوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان.
بەهۆی هاوردەکردنی ئەو بڕە دەرمانە مرۆییە چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون.