لە هەولێر دوو کەس بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودانی ژنان دەستگیرکران

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند، كە بە نوشتەكردن ژنانیان فریودابوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (خ. ع. ر) و (گ. ع. ع) بە تۆمەتی نوشتەکردن و فریودان و هەڵخەڵەتاندنی ژنان دەستگیرکرد.

باسی لەوەشكردووە، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایان لە سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ دووشەممە رێککارەکانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی ئەنجامبدرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا…
Total
0
Share