شاندێكی تەندروستیی هەرێم لە بەغدادە

شاندێكی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر لە بەغدادن.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شاندێكی وەزارەتەكە بە یاداشتێکی تۆکمەی کێشە و گرفتەکان لە بەغدادن و بڕیارە ئەمڕۆ زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستیی عێراق و بەرپرسانی پەیوەندار و سەردانەکانیان بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندار بکەن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە مەبەستی سەردانەكە بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەھەڵپەسێردراوەکان و ھەماھەنگی کردنی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانە بۆ ھەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاجیاكان داواكارییەكانی مانگرتووان دەگەیەندرێت

پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت، داواكارییەكانی مانگرتووان و مووچەخۆرانیان بە واژووی پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاجیاكان گەیاندووە. چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share