بەرێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی وشكەساڵی و مەترسییەكانی لەسەر دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان دەدات و جەختدەكاتەوە ئەو شوێنانەی دەكەونە خوار بەنداوەكانەوە تا شەش مانگی دیكە لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوەدا گرفتیان نابێت.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو شوێنانەی دەكەونە خوار بەنداوەكانی دوكان، دەربەندیخان، سەنگاو، قەرەداغ و هەولێر بەو ڕێژە بارانەی كە باریوە و خەزنكراوە و تا شەش مانگی دیكە گرفتی ئاوی خواردنەوەيان نابێت.
ئاشكرایكرد، “بەهۆی كەمبارانییەوە چەند ناوچەیەك دووچاری گرفتی كەمئاوی دەبن و ئاوی كانی و ژێرزەوی لە چەند شوێنێك وشكیانكردووە “
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم باسی لەوەشكرد، پێشتر ڕوویداوە سێ ساڵ لەسەر یەك كەمبارانی و وشكەساڵی ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و بۆ ئەمساڵیش هەرچەندە عێراق ڕایگەیاندووە سێیەم ساڵە كەمبارانی لە عێراقدا هەبووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان دووەم ساڵە و ئومێدەوارین كۆتایی بەم وشكەساڵییە بێت.