سهرۆكی توركیا جارێكی دیكە دژایهتی خۆی بۆ بهئهندامبوونی سوید و فینلهندا له یهكێتیی ئهوروپا دووپاتكردەوە و دەڵێت، “تا من سهرۆك بم ناهێڵم ئهوانه بێنه ناو ناتۆوه”.
ڕەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆك كۆماری توركیا لە نوێترین هەڵوێستیدا لەبارەی زیادبوونی ئەندامانی ناتۆ جارێكی دیكە هەڵوێستەكانی پێشووی خۆی لەبارەی سوید و فینلەندا دووپاتكردەوە و دەڵێت، “تا من سهرۆك بم ناهێڵم ئهوانه بێنه ناو ناتۆوه”.
ئەو بۆ دووەمجار سوید و فینلهندا بهوه تۆمهتبار دهكات، كه پشتیوانیی له پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) دەكەن.
ئەردۆغان باسی لەوەشكرد، ڤیتۆی لەسەر بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە هەیە، بۆیە هەرگیز نایەڵێت ببنە ئەندام لە ڕێكخراوەكەدا.
ئەوەش لە كاتێكدایە، جگە لە توركیا و ڕوسیا هیچ وڵاتێكی دیكە دژی ئەوە نین كە سوید و فینلەندا بێنە نێو ڕێكخراوی ناتۆوە.