كازمی بۆ جێگری سەرۆكی ئێران: بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكانی كەشوهەوا لەئەستۆی هەموواندایە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە جێگری سەرۆك كۆماری ئێران كرد و جەخت لە گرنگیدان بە ژینگە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكانی كرایەوە كە بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە ڕووی لە ناوچەكە كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەلی سەلاجقە، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران و شاندێكی هاورێی كرد، لە دیدارەكە پێویستیی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئێران لە پرسی ژینگە جەختیلەسەركرایەوە بە جۆرێك كە خزمەت بە هەردوولا بكات.
مستەفا كازمی جەختیكردەوە، پێویستە هەردوولا بەرەنگاری ئاڵنگارییەكان ببینەوە كە بەهۆی گۆڕانكاریی كەشوهەواوە ڕووی لە ناوچەكە كردووە و بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی هەموواندایە.
لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆك كۆماری ئێران هاوڕابوون دەتوانن بەیەكەوە بەرەنگاری مەترسییەكانی سەر ژینگە و گۆڕانكاریی كەشوهەوا ببنەوە.

بابەتی پێشتر

تۆپی ئاڵتوونی لە گیرفانی بنزیمەدایە

بابەتی دواتر

باوكێك كوڕەكەی خۆی كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share