زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار عێراقی تووشی كۆرۆنا بوون

تووشبوویەكی كۆرۆنا – وێنە، ڕۆیتەرز

25 هەزار كەس لە عێراق بە كۆرۆنا مردوون و تووشبووان ژمارەیان گەیشتە زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار كەس.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ماوەی دوو ساڵی بڵاوبوونەوەی پەتاكەدا، كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا دوو ملیۆن و 300 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەناو عێراقییەكاندا 17%ـە و 99%ی تووشبووان نیشانە و كاریگەرییەكانی پەتاكەیان تێپەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی قوربانییانی پەتای كۆرۆنا ئاشكراكراوە و ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 25 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا لە جیهاندا پێنج ملیۆنی تێپەڕاند، هۆکارەکەشی بۆ بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی زنجیرەی دەلتا دەگەڕێتەوە. بەپێی بڵاوکراوەکانی…
Total
0
Share