لەبەر ئەم هۆکارانە رۆژەکەت بە خواردنەوەی ئاو و لیمۆ دەستپێبکە

خواردنەوەی ئاو و لیمۆ لەگەڵ کەمێک هەنگوین رۆتینێکی کۆنە و لە مێژەوە پەیڕەو کراوە، شارەزایانی بواری تەندروستیش سوودەکانیان ئاشکراکردووە کە بریتین لە:

-پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە و پارێزگاریی لە تەندروستیی پێست دەکات.
– لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بەرگری جەستە بەهێز دەکات و یارمەتی زوو چاکبوونەوەی برین دەدات و خانەکانی جەستە لە مردن رزگاردەکات.
-کاری هەرس ئاسان دەکات، غازاتی سک ناهێڵێت.
-فشاری خوێن دادەبەزێنێت و لە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت، پارێزگاری لە کێشی جەستە دەکات.
-پێست لە پیربوون دەپارێزێت و چرچبوونی کەمدەکاتەوە
-هەرچەندە بەکارهێنانی بۆ بەشێک لەو کەسانە گونجاو نییە کە نەخۆشی گورچیلەیان هەیە، بەڵام بە گشتی گورچیلە لە دروستبوونی بەرد دەپارێزێت
-بۆنی دەم ناهێڵێت و پارێزگاری لە پوک دەکات و هەوکردنیی ناهێڵێت.
-بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و سەرمابوون بەهێزدەکات
-وەک هێورکەرەوەیەک بەکاردێت و دڵەراوکێ ناهێڵێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share