ئەمشەو شەممە، یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڕیاڵ مەدرید لە ستاد دو فرانس – پاریس ئەنجام دەدرێت.
یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە، بەر لە دەستپێکی یارییەکە چەند زانیارییەکی کورت-تان لە ئێستا سپۆرتەوە بۆ دەخەینە ڕوو.
- یاریزانانی لیڤەرپوڵ توڕەن لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، چونکە ڕێگەیان پێنەدراوە لە ئەگەری بردنەوەی ناسناوی چامپیۆنزلیگ خێزانەکانیان بهێننە نێو یاریگاوە.
- تۆپی فیناڵ بۆ کەس نابێت، بەڵکو وشەی (ئاشتی) لەسەر دەنووسرێت و دوای یارییەکە دەخرێتە زیادکردنێکی ئاشکراوە، پارەکەشی بۆ ئاوارەکانی ئۆکرانیا بەکاردەخرێت.
- حکومەتی فەرەنسا حەوت هەزار پۆلیسی لە شاری پاریس خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
- 40 هەزار هاندەری لیڤەرپوڵ بەبێ بلیت گەیشتوونەتە شاری پاریس.
- هاندەرە بێ بلیتەکانی لیڤەرپوڵ لەناوچەی (کور دو فانسان) لە خۆرهەڵاتی پاریس کۆدەکرێنەوە.
- هاندەرە بێ بلیتەکانی یانەی شاهانە لە خۆرهەڵاتی سان دۆنی کۆدەکرێنەوە.
- ڕێگە بە خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان لەچواردەوری یاریگا نادرێت، بەڵام لەناو یاریگا ڕێگەپێدراوە.
- شەقامی شانزلیزێ بەتەواوی ئەمشەو دادەخرێت.
- خواردنەوە کحولییەکان لە فڕۆکەخانەکانی چارل دیگۆل و ئورلی قەدەغە دەکرێت تاوەکو دوای یاریی کۆتایی.
- کلیمۆن تورپین، داوەری سەرەکی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگە، یەکەم جارە یاریی کۆتایی خولە ئەوروپییەکە بەڕێوەدەبات.
- یاریگای ستاد دو فرانس 80 هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت.
- بەشێک لە هاندەرانی لیڤەرپوڵ بە بەلەمی خێرا، هاوشێوەی پەنابەران لەڕێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە شاری پاریس.