150 ملیۆن دینار پێشینەی خانوبەرە دەدرێت بە هاوڵاتییان

پێشینەی خانوبەرە دەدرێت بە هاوڵاتییان و بڕەكەی دەگات بە 150 ملیۆن دینار، جگە لە بنیادنان و نۆژەنكردنەوە، كڕینی خانوو دەگرێتەوە.

بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكرد، پێشینەی خانوبەرە دەدرێت بە چەندین توێژ و بڕەكەی دەگات بە 150 ملیۆن دینار.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “پێشینەی خانوبەرە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتییانی ئاسایی دەگرێتەوە و بە شێوەی قەرز پێیاندەدرێت”.

ڕاگەیەندراوەكەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەینی عێراقی ڕایگەیاندووە، قەرز و پێشینەكان جۆراوجۆرن، بنیادنان، نۆژەنكردنەوە و ئامادەكردنی شوێنی نیشتەجێبوون و كڕینی خانوو دەگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون

وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون پێنج کەسیش گیانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share