بەڕێوەبەری خوێندنگایەكی حكومی لە ناوچەیەكی ولایەتی ڕاجاستان-ی هندستان كامێرایەكی نهێنی لە خانووەكەیدا دادەنێت، بۆ سەلماندنی لێدانی لەلایەن هاوژینەكەیەوە و تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەسەری.
بەڕێوەبەری خوێندنگاكە سكاڵای دژی هاوژینەكەی لە دادگا تۆماركرد بە تۆمەتی “دەستدرێژیی جەستەیی و مەعنەویی”.
بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە، هاوسەرەكە پارێزگاریی بۆ دەستەبەركراوە پاش سكاڵاكردنی لە توندوتیژی ناوماڵ و هاوژینەكەی تۆمەتباركردووە بە لێدانی و دەستدرێژی بە بەكارهێنانی تاوە و گۆچان و كەلوپەلی دیكە.
بەڕێوەبەرە ئەشكەنجەدراوەكە كامێرای چاودێری لە ماڵەكەی جێگیركردووە بۆ ئەوەی ڕاستی دۆخی بسەلمێنێت.
لە ڤیدیۆكاندا كە میدیاكان بڵاویانكردووەتەوە، بەڕوونی ئەشكەنجە و لێدانی هاوژین بۆسەر هاوسەرەكەی دەردەكەوێت.
In a strange case of domestic violence, a school principal in #Alwar district of #Rajasthan has move the court seeking protection from the physical and mental harassment of his wife.
According to the man, his wife has been beating him black and blue leaving him weak mentally. pic.twitter.com/J1UOmRhyHw
— IANS (@ians_india) May 25, 2022
بەڕێوەبەرەكە كە ناوی (ئەجیت سینگ یاداف)ە پاش حەوت ساڵ خۆشەویستی هاوسەرگیری لەگەڵ (سومان)ی هاوژین و ئەشكەنجەدەری ئێستای كردووە.
بەپێی میدیاكان سەرەتا ژیانیان تەندروست بووە، بەڵام پاش ماوەیەك توندوتیژی دەستیپێكردووە. لەگەڵ چەندبارەبوونەوەیدا، (ئەجیت) بەدەست چەندین برینەوە ناڵاندوویەتی و بەهۆیەوە چارەسەری پزیشكی بۆكراوە.
ئەو دەڵێت، چیتر توانای بەرگەگرتنی توندوتیژیی هاوژینەكەی نەماوە، بۆیە پەنای بۆ دادگا بردووە دوای ئەوەی “سەرجەم سنوورەكانی تێپەڕاندووە”.