ئەنچیلۆتی پێیوایە ئەوان شایستەی ئەوەن بگەنە یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و جەختیشی كردەوە كە دەیانەوێت وەرزەكە بەشێوەیەكی نمونەیی كۆتایی پێبهێنن.
وتیشی: هەر تیپێك بتوانێت كوالیتی خۆی پیشان بدات ئەوا دەتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت.
پوختەی قسەكانی ئەنچیلۆتی
– كەریم كەسایەتی بەرزە و ڕابەرێكی باشی یاریزانەكانی هاوڕێیەتی
– وەرزێكی زۆر باشمان بەڕێكرد سبەی چانسمان هەیە بیكەینە نمونەیی
– ئێمە دەزانین داواكاریەكانی یانەكە چییە و گەشتنمان بە ئێرە نمونەیی بوو
– هەر یانەیەك كوالیتی خۆی پیشانبدات براوە دەبێت
– پێكهاتەكەم دیاریكردوە بەڵام جارێ یاریزانەكانیش نازانن چۆنە
– پێویستە بەرگەیكارەنمان كارێكی گەورە بكەن چونكە هێڵی پێشەوەمان باش كاردەكات و كەریم بە گۆڵەكانی هاوكاریمان دەكات