ئەڵمانیا لەبارەی ئەگەری كەمبوونەوەی غاز هۆشداریدەدات

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا هۆشداریاندایە هاوڵاتییان بەوەی وڵاتەكە ڕووبەڕووی كەمی غاز دەبێتەوە لەكاتێكدا ئەگەر دابینكردنی داببەزێت یان قەدەغەی تەواوەتی بەسەر شمەكی ڕوسیدا بسەپێت، بەهۆی ئەوەی ئەمباركراوەكان بەشی پێویست ناكەن.

كلاوس مۆلەر سەرۆكی تۆڕی فیدراڵی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی بڕی غاز لە ئەمبارەكاندا زیاترە لە هەمان ماوەی ساڵانی ڕابردوو، بەڵام بەپێی پێویست باش نییە لە ئەگەری بەدەستگەیشتنی بڕی كەمتری غازی ڕوسی لەسەر ئاستی نزیكمەودا یان وەستاندنی هاوردەكردنی.

مۆلەر بڕیارەكەی ئەڵمانیای بۆ كڕینی دوو وێستگەی غازی شل بە چارەسەرێكی كاتیی باش ناوبرد، ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە لە ئێستادا زامنی ئاسایشی وزە بكرێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی غازی سروشتیی شل كەمتر هاوڕێی ژینگەیە.

لە 24ی شوباتی ڕابردووەوە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە. بەو هۆیەوە وڵاتانی ئەوروپا هەنگاوی دژ بە ڕوسیایان دەستپێكردووە، لەنێویاندا ئەگەری قەدەغەكردنی شمەكی ڕوسی هەیە، لەكاتێكدا وڵاتەكە دابینكاری سەرەكیی غازی سروشتیی ئەو وڵاتانەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە 256 هەزار و 481 کەسی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان کە بەنیازی ئەنجامدانی حەجی بازرگانی بوون

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە دیپۆرتکردنەوەی هەزاران کەسی بۆ وڵاتەکەی خۆیان راگەیاند کە بەنیازبوون فەریزەی حەجی بازرگانی ئەنجامبدەن. تەلال شەلحوب،…
Total
0
Share