سەرۆک وەزیرانی دانیمارک: گرینلاند بەشێکە لە خاکی ئێمە و بۆ فرۆشتن نییە

لەدوای لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە خواستیان بۆ کڕینەوەی گرینلاند، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک رایگەیاند، “بەشێکە لە خاکی وڵاتەکەیان و بۆ فرۆشتن نییە.

مەتتە فریدریکسن سەرۆک وەزیرانی دانیمارک پێش کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل رایگەیاند، گرینلاند بەشێکە لە خاکی دانیمارک، بەشێکە لە خاکەکەمان بۆ فرۆشتن نییە”.

ئەم وتانەی سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لە کاتێکدایە کە لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، پرسی کڕینەوەی نیمچە دورگەی گرینلاند بووەتە بەشێک لە مانشێتی میدیاکان.

هاوکات ترەمپ چەند جارێک جەختیکردووەتەوە، ئەگەر بە هێزی سەربازیش بێت ئامادەن دورگەکە بکەنە موڵکی خۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆپێک پڵەس رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی ساڵی 2025 درێژدەکاتەوە

ئۆپێک پڵەس درێژکردنەوەی رێککەوتنی ئێستای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی تا کۆتایی ساڵی 2025 راگەیاند. ئەمڕۆ یەکشەممە، هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس…
Total
0
Share