نرخی ماسی گرانتربوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانيی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو زیاتر گرانبووە و نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتووەتە 9 هەزار و 500 دینار بۆ 10 هەزار دینار.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانيی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەر لە وەرزی قەدەغەكردنی ماسی لە سەرەتای ئەمساڵدا نرخی یەك كیلۆ ماسی 3 هەزار و 500 دینار بۆ 4 هەزار دیناربووە، بەڵام بەهۆی وەرزی قەدەغەكردنی ماسی نرخەكەی بەرزبووەوە مانگی ڕابردوو نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتە 8 هەزار و 500 دینار.

ئاشكرایكرد، لەئێستادا نرخی یەك كیلۆ ماسی گەیشتووە 9 هەزار و 500 دینار بۆ 10 هەزار دینار و بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە كەمتر لە دەرەوە بەرهەمی ماسی دەهێندرێت.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی وتی، ” ئەو حەوزی ماسییانەی كە لەناوخۆدا هەن پێویستیی ناوخۆ پڕناكەنەوە كاتێك هەر بەرهەمێك كەمبكات ڕێگەی پێدەدرێت لە دەرەوە هاوردەبكرێـت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆدەبێتەوە و مەبەستی کۆبوونەوەکەش هێرشەکانی ئەمدواییەی…
Total
0
Share