پارێزگاری دهۆك: بەهۆی پەكەكەوە 330 گوندی سنووری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون

پارێزگاری دهۆك بڵاویكردووەتەوە لەئەنجامی هێرشێكی پەكەكە دوو منداڵ شەهیدبوون و دەڵێت، ” بەهۆی پەكەكەوە ماوەی 30 ساڵە، 330 گوندی سنووری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون”.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئەنجامی هێرشێكی پەكەكە بۆسەر سەیرانگایەك لەدەڤەری بامەڕنێی قەزای ئامێدی، دوو منداڵ شەهیدبوون و منداڵێكی دیكەش برینداربووە.

ئاشكرایكرد،بەهۆی پەكەكە و سیاسەتەكانیانەوە 330 گوندی سنووری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون و خەڵكی ئەو گوندانە زیاتر لە 30 ساڵە ناوچەكانی خۆیان جێهێشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: دەمانەوێت حزب خزمەتكار بێت، نەوەك بار بەسەر شانی خەڵكەوە

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو گۆڕانكارییانەی لەماوەی ڕابردوودا ڕوویانداوە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و گەڕاندنەوەی شكۆ بووە…
Total
0
Share