دژەتیرۆری پارتی پەكەكە تۆمەتبار دەكات

دژەتیرۆری پارتی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی ئەمڕۆی سنووری قەزای ئامێدی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لە ئاكامی هێرشێكی مووشەكی تیرۆریستانی پەكەكەدا دوو هاوڵاتیی شەهیدبوون و دوو هاوڵاتی دیكەش برینداربوون”.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە گوێرەی زانیارییەكان،” ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تیرۆریستانی پەكەكە دوو مووشەكیان ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كردووە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و دوو هاوڵاتیی دیكەش برینداربوون”.

ئەوە لەكاتێكدایە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆك ڕایگەیاندبوو، بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەجەنگییەكانی توركیاوە دوو هاوڵاتیی لەو سنوورە شەهیدبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە،…
Total
0
Share