دهۆك.. ژمارەیەك شۆفێر بەهۆی ناڕەزایی نیشاندان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەستگیركران

شاری دهۆك

ژمارەیەك شۆفێر لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك خۆپیشاندانیان دژی زیادبوونی نرخی بەنزین ئەنجامدا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ژمارەیەكیان دەستگیركران.

پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە شۆفێرانی دهۆك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆماوەیەك ڕێگای سەرەكی دهۆك-هەولێریان داخست.

شۆفێران ناڕەزاییان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین نیشاندا و ڕایانگەیاند، داواكاری ئەوان تەنها دابەزینی نرخەكەیەتی.

ئەمەش دوای ئەوە دێت ماوەی چەند ڕۆژێكە نرخی بەنزین ڕووی لە بەرزبوونەوەی زیاتر كردووە، لیترێك بەنزینی نۆرماڵ نرخەكەی گەیشتووەتە 900 دینار و بەنزینی موحەسەنیش لە 1000 دینار بۆ لیترێك و زیاتردایە.

یەكێك لە شۆفێرانی خۆپیشاندەر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، داوایان ئەوەیە بەنزین هەرزان بكرێت.

هاوكات شۆفێرێكی دیكە وتی، ژمارەیەك لە شۆفێرە خۆپیشاندەرەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكان دەستگیركراون، ئەوانیش لەسەر شەقام ماونەتەوە و داوای ئازادكردنیان دەكەن.

بابەتی پێشتر

كرێكارێك له‌كاتى كاركردندا ئامێرێكى كۆنكرێت كه‌وت به‌سه‌ریدا و گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی: هەرێم دانیناوە بە گواستنەوەی نەوت بۆ ‏ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share